به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌قی ته‌واوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مریکای بڵاو کرده‌وه به‌ڵام به‌رده‌وامیی پشتیوانیی ئه‌مریکا له هێزی پێشمه‌رگه‌ی سنووردار کردووه.
له ده‌قی ته‌واوی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریکا له ساڵی 2020دا ئاماژه به‌وه کراوه که وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان هاوکارییێکی ئه‌وتۆ و به‌رچاوی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بووه و له‌م ڕێگایه‌شدا قوربانییێکی زۆری داوه.
له بڕگه‌یێکی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریکا بۆ ساڵی 2020 هاتووه: ده‌بێ وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پشتیوانی و هاوکارییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌رووحیزبیی هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی ببێت به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای ئه‌و هێزه، ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌و وه‌زاره‌تخانه و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی ئه‌و هێزه له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌کان به مه‌به‌ستی باشترکردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منیی عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان.
له ده‌قی پڕۆژه‌یاساکه‌ی ئه‌مریکادا ته‌ئکید کراوه‌ته‌وه که نابێت ئه‌مریکا هاوکارییێکی نزیکی له‌گه‌ڵ هێزی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بێت. زۆربه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان سه‌ر به دوو حیزبی پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment