به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر به 2ی ته‌مووزی 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی بۆ کۆنگره‌ی ناودارانی کورد نارد و له‌و په‌یامه‌دا ستایشی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کۆنگره‌یه کرد و گوتی: ناوداران و گه‌وره‌پیاوانی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێک ده‌بنه پردێکی مه‌عریفی بۆ متمانه و دۆستایه‌تیی نێوان گه‌لان.
له په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌وه‌ش نووسراوه: ئه‌و مرۆڤانه‌ی خاوه‌ن ناون و توانای ئافڕاندنیان بۆ نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌یه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی هه‌ر گه‌ل و ئایینێکیش بن سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی و که‌لتوورین بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی چونکه مرۆڤه نه‌فس‌به‌رزه‌کان به ئه‌ندێشه و لێهاتووییی خۆیان بوونه‌ته ده‌نگی گه‌لان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن پردێکی متمانه و دۆستایه‌تی له نێوان هه‌موو گه‌لاندا دروست بکه‌ن.
شایانی باسه؛ سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر به 2ی ته‌مووزی 2019 مه‌ڕاسیمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی ناودارانی کورد له هۆڵی مه‌وله‌ویی زانکۆی کوردستان به به‌شداریی ژماره‌یێکی زۆر له مامۆستایانی زانکۆ و به‌رپرسانی فه‌رمی و بانگهێشتکراوانی ڕێوڕه‌سمه‌که به‌ڕێوه چوو و میوانی تایبه‌تی ڕێوڕه‌سمه‌که مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقییه که پاش 38 ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستانی ئێران و شاری له‌دایکبوونی.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56833
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment