به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا سیاسه‌توانی تورکمانی سووریا که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا و هێزی شۆڕشگێڕه‌وه وه‌ک سه‌رۆکی نوێی حکوومه‌تی کاتی سووریا ده‌ستنیشان کرا له لێدوانێکدا باسی له‌وه کرد که ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا (ENKS) کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریایه و گوتی: ئێمه ده‌مانهه‌وێت سه‌قامگیری له سووریا جێگیر بکرێت. مه‌به‌ستمان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له سووریا و دابینکردنی ئاسایش و پاوهجێییی وڵاته‌که‌یه. له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی مندا بۆ پۆستی سه‌رۆکی کاتیی سووریا گرنگایهتییێکی زۆر به وه‌زاره‌تخانه‌کانی به‌رگری، داد و ناوخۆی وڵات ده‌درێت که‌واته ده‌بێ پشتیوانیی کورد وه‌ده‌ست بهێنین. ENKS گه‌وره‌ترین شه‌ریکی ئێمه و به‌شێکی گرنگی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانییه. منیش نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی تورکمانه‌کانی سووریا بووم و دوو ساڵ هاوکارییێکی نزیکمان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بوو.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: نه‌خشه‌ڕێگامان له‌گه‌ڵ ENKS له‌سه‌ر داهاتوو یه‌ک ده‌گرێته‌وه. هه‌رگیز هه‌ڵاوارده‌یی له حه‌قی که‌سێک ئه‌نجام ناده‌ین. من عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا به هاوڕێتیی برا کورده‌کانم به باشی ئاگامان له‌م ههڵاواردهییانه هه‌یه. داواکاریی من دامه‌زراندنی سووریایێکی دیموکرات و ناساندنی مافی سه‌رجه‌م کورد، عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی و ئاشوورییه‌کانه. ئێمه ئه‌م کارانه به‌یه‌که‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. هه‌میشه پێویستمان به وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی ئه‌نجومه‌نی کورد و هاوپه‌یمانیی نیشتیمانییه. هه‌م ئه‌نجومه‌نی کورد و هه‌م ئه‌نجومه‌نی تورکمانه‌کان یه‌ک بیر و باوه‌ڕیان هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment