کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتیکه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه 6 هاووڵاتییه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌که‌ی تورکیا له لیبیا ئازاد کران که له‌لایه‌ن میلیشیاکانی سه‌ر به خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه ڕفێندرابوون.
سه‌رچاوه‌کانی نزیک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بڵاویان کرده‌وه: 6 هاووڵاتییه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌که‌ی تورکیا که ئازاد کراون پیشه‌یان مه‌له‌وانییه و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن‌کاره‌که‌یان بۆ ئه‌و که‌شتییه گه‌ڕاونه‌ته‌وه که تێیدا سه‌رقاڵی کارکردن بوون و باری ته‌ندروستیشیان جێگیره.
شایانی باسه به دوای ده‌ستبه‌سه‌رکرانی 6 هاووڵاتیی تورکیا له لیبیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کاردانه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته نیشان دا و له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه گوتی: "ده‌ستبه‌سه‌رکردنی شه‌ش ھاووڵاتیمان له‌لایه‌ن ملیشیاکانی ناشه‌رعی سه‌ر به خه‌لیفه حه‌فته‌ر جۆرێکه له ڕێگری و چه‌ته‌یاتی. چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین ده‌ستبه‌جێ ھاووڵاتییه‌کانمان ئازاد بکرێن. به پێچه‌وانه‌وه ھێزه‌کانی حه‌فته‌ر به شێوه‌یێکی شه‌رعی ده‌که‌ینه ئامانج."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56799
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment