سه‌رۆکی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا و ڕووسیا دواپێشهاته‌کانی ئیدلبیان تاوتوێ کرد

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری ڕووسیا ئه‌نجام دا و دواپێشهاته‌کانی سووریا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئیدلبیان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

کوردپرێس:

هێزی چه‌کداری تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ژێنڕاڵ یاشار گوله‌ر سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژێنڕاڵ والری گراسیمۆف سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری ڕووسیا ئه‌نجام داوه‌ و دواپێشهاته‌کانی سووریا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئیدلبیان تاوتوێ کردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دواپێشهاته‌کانی سووریا ده‌رباره‌ی ته‌وه‌ری ئیدلب و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ له ئیدلب کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64690

Your Comment

You are replying to: .
captcha