خانمە وەرزشوانی کرماشانی پلەی سێهەمی فستیڤاڵی وەرزشیی کازاخستان مسۆگەر دەکات

بەشی کرماشان- مەهتاب بابا حەیدەری خانمە وەرزشوانی کرماشانی لە فستیڤاڵی کۆچڕەوەکانی جیهان لە کازاخستان پلەی سێهەمی مسۆگەر کرد و نیشانی شانازیی فستیڤاڵەکەی پێبەخشرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مەهتاب بابا حەیدەری خانمە وەرزشوانی کرماشانی لە فستیڤاڵی کۆچڕەوەکانی جیهان لە کازاخستان پاش 2 ڕۆژ کێبەرکێی دژوار لە نێوان وەرزشوانانی 15 وڵاتی جیهاندا پلەی سێهەمی مسۆگەر کرد و نیشانی شانازیی فستیڤاڵەکەی پێبەخشرا.

باباحەیدەری وەرزشوانی تیروکەوانە و لە فستیڤاڵی کۆچڕەوەکانی جیهاندا کە لە کازاخستان بەڕێوە چوو هەڵگری ئاڵای فستیڤاڵەکە بوو و بەو سەرکەوتنەی مسۆگەری کرد نیشانی فەخریی تایبەتی فستیڤاڵەکەشی پێ بەخشرا.

کێبەرکێی فستیڤاڵەکە بە هاوبەشی لە نێوان ژنان و پیاواندا بەڕێوە دەچوو و ئەو خانمە کوردەی کرماشان تاکە نوێنەری ئێران لە بەشی تیروکەواندا بوو کە بە جلوبەرگی کوردی و لە بەشی تیروکەوانی سەر ئەسپ بەشداریی کردبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 64685

Your Comment

You are replying to: .
captcha