مه‌زهه‌ر خالقی دەگەڕێتەوە ماڵە باوان

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- پارێزگاری کوردستان له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ مه‌زهه‌ر خالقی گۆرانیبێژی ناوداری کورد بۆ زێده‌که‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری کوردستان پێش له‌ ده‌ست‌پێکردنی کۆنفڕانسی ناودارانی کورد ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 11 و 12ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر به‌ 2 و 3ی ته‌مووزی 2019 کۆنفڕانسی ناودارانی کورد له‌ هۆڵی مه‌وله‌ویی زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و میوانانێکی زۆر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌م کۆنفڕانسه‌دا ئاماده‌ ده‌بن که‌ یه‌ک له‌و میوانانه‌ مه‌زهه‌ر خالقی گۆڕانیبێژی ناوداری کورده‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی له‌م کۆنفڕانسه‌دا ڕوونی کرده‌وه‌: به‌شداریی مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی له‌ کۆنفڕانسی ناودارانی کورد هه‌م له‌سه‌ر خواستی خه‌ڵک و هه‌م له‌سه‌ر خواستی به‌رپرسان بوو که‌ له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ هیچ کێشه‌یێکی نییه‌ و ته‌نها ڤیزه‌که‌یان کێشه‌ی بوو که‌ به‌دواداچوونی بۆ کرا و کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر کرا و تا چه‌ند کاژێری دیکه‌ و پاش 38 ساڵ بۆ زێده‌که‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

پارێزگاری کوردستان ئامانج له‌ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسی ناودارانی کورد به‌ ناساندنی که‌سایه‌تییه‌ نه‌ناسراوه‌ کورده‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: ئامانجێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سیمای فه‌رهه‌نگیی خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان به‌ جیهان بناسێنین و بڵێین که‌ چ سه‌رمایه‌گه‌لێکی فه‌رهه‌نگی، زانستی و هونه‌ریمان له‌ ئاستی جیهاندا هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64680

Your Comment

You are replying to: .
captcha