عه‌قڵییه‌تی ڕادیکاڵیی MHP هۆکاری چاره‌سه‌رنه‌بوونی کێشه‌ی کوردی تورکیایه‌

به‌شی جیهان- ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی ئابووری ڕوانگه‌ و بۆچوونی‌ توندئاژۆیانه‌ی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (MHP) هۆکارێک بۆ به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی ئه‌و وڵاته‌ وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی ئابووری له‌ وتارێکدا تیشکی خستۆته‌ سه‌ر بابه‌ته‌کانی ناسیۆنالیزم و کێشه‌ی کوردی تورکیا. ئه‌م په‌یمانگا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ دوو ڕوانگه‌ی ناسیۆنالیستیی له‌ تورکیا له‌مپه‌رێکه‌ له‌ به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردنی کاروباری کوردی تورکیا. به‌م پێیه‌ ڕوانگه‌ی ناسیۆنالیستیی دوو حیزبی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (MHP) به‌ ته‌ئکید له‌سه‌ر دیاری‌کردنی چاره‌ی خۆنووسین وه‌ک خاڵێکی به‌رانبه‌ری کاروباری کوردی تورکیا وه‌سف کراون‌.

لۆکا نیکۆلیچ نووسه‌ری وتاره‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ناسیۆنالیزم له‌ زاتی خۆیدا قه‌یران ده‌خولقێنێت و ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ تورکیا هۆکارێکه‌ بۆ هه‌وڵی ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌ ناسیۆنالیسته‌کان وه‌ک پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست بۆ سڕینه‌وه‌ی کلتووری کوردی و یه‌کده‌ست‌کردنی کۆمه‌ڵگا.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ نووسه‌ری وتاره‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی توندئاژۆکانی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا که‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی لایه‌نه‌ توندڕه‌وه‌کان وه‌ک گرووپی "گورگه‌ بۆره‌کان"ی به‌دواوه‌ بووه‌ له سه‌رجه‌م ڕوانگه‌ ناسیۆنالیستییه‌کانی تورکیا بۆ کۆمه‌ڵگای کورد مه‌ترسیداره‌ و به‌ هیچ له‌ونێک ڕێگه‌ به گه‌شه‌سه‌ندنی کورد‌ نادات ته‌نانه‌ت له‌ ڕووی کلتووری و زمانییه‌وه‌.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ چاره‌سه‌رنه‌بوونی کێشه‌ی کوردی تورکیا ڕێگره‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاتیشدا.

نووسه‌ری وتاره‌که‌ پێی وایه‌ که‌ کوردی تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ پارچه‌ پارچه‌ کردنی وڵات چڕ ناکاته‌وه‌ به‌ڵام لایه‌نگرانی ناسیۆنالیزمی توندئاژۆی سه‌ر به‌ MHP ته‌نها خوێندنه‌وه‌یێکیان که‌ له‌سه‌ر کاروباری کوردی تورکیا هه‌یه‌، دابه‌شخوازییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64677

Your Comment

You are replying to: .
captcha