کوردپرێس:
جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی دۆخی ئێستای که‌رکووک و هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ستخستنی دووباره‌ی پێگه‌ی کورد له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: "باڵانسى هێز له که‌رکووک به شێوه‌یێک گۆڕاوه وه‌كوو جیاوازیى نێوان ژماره سفر و سه‌د وایه و حكومه‌تى عێراق له‌به‌ر خاترى پارێزگارێكى كورد باڵانسى هێز تێک نادات."
ناوبراو گوتیشی: "که‌رکووک له ئێستادا ناوچه‌یێکی سه‌ربازییه و له چوارچێوه‌ى ئه‌م دۆخه ئه‌منییه سه‌ربازییه‌دا پارێزگار هیچى پێ ناكرێت و ڕه‌نگه تووشى عه‌یبداریش بێت."
له به‌شێكی‌ترى قسه‌كانیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا جه‌لال جه‌وهه‌ر ڕوونی كرده‌وه که که‌رکووک پێویستى به هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منى و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كانى هه‌یه به شێوه‌یێک هێزه چه‌كداره‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه بن و ڕه‌زامه‌ندیی هه‌رێم و به‌غدایان له‌سه‌ر بێت.
ناوبراو زیادی کرد: "به‌پێى ده‌ستوور هه‌رێم و به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا، هه‌ردوولایان مافى حوكمڕانێتیی كه‌ركووكیان هه‌یه بۆیه ئیداره‌یێكى هاوبه‌ش چاره‌سه‌ره."
ئه‌ندامه‌که‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان جه‌ختی کرده‌وه: "که‌رکووک ده‌بێت به شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه له نێوان پێكهاته‌كاندا به‌ڕێوه ببرێ."
به‌رپرسه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێی وایه ململانێى نێوان یه‌كێتى و پارتى نه خزمه‌تى كورد و نه خزمه‌تى كه‌ركووكیشى كردووه وده‌ڵێت: "ململانێى نێوان ئه‌و دوو حیزبه بووه هۆى له‌ده‌ستدانى به‌شێكى زۆر له وڵاته‌كه‌مان به كه‌ركووک و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانه‌وه بۆیه ئه‌م ململانێیه خزمه‌تى هیچكام له‌و دوو حیزبه‌كه‌ى نه‌كرد و به زیانى كورد و ئه‌و ناوچانه‌ش شكایه‌وه."
جه‌لال جه‌وهه‌ر بوونى پرۆژه‌یێكى سیاسیی نیشتیمانى به گرنگ ده‌زانێت به جۆرێک هه‌موو هێزه‌كان له ده‌ورى ئه‌و پڕۆژه‌یه چ له ناوخۆى هه‌رێم و چ له به‌غداش كۆ ببنه‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕه‌خنه‌شى له حكوومه‌تى عێراق گرت به‌وه‌ى ده‌مێكه خۆى له سه‌رژمێرى و یاساى نه‌وت و گاز ده‌دزێته‌وه و وتى: "به‌ڵگه‌م نییه به‌ڵام وا تێده‌گه‌م خۆدزینه‌وه‌ى عێراق له ڕابردوودا له سه‌رژمێرى بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیا بێت، ئیتر له‌سه‌ر ئاستى عێراق بێت یاخود بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیاى كه‌ركووک و خانه‌قین و شه‌نگال بێت."
جه‌لال جه‌وهه‌ر له كۆتاییى گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه که‌رکووک بووه‌ته كێشه‌یێكى گه‌وره چ له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و چ له نێوان پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌شدا. وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: "که‌رکووک عومقێكى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تیشى وه‌رگرتووه بۆیه هه‌موو لایێک له خه‌تن و هه‌موو لایه‌كانیش خۆیان به خاوه‌نى ده‌زانن."
به‌پێى وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئیش كردن له‌سه‌ر که‌رکووک بۆ وڵاتان ئاسانه چوونكه باڵیۆزخانه و كونسووڵخانه و نوێنه‌رایه‌تیان له عێراق هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment