به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مانگی دیسێمبێری ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریای دا و ئه‌م بابه‌ته‌ش واشنتۆنی تووشی شۆک کرد. ناوبراو که بۆچوونی خۆی له ڕێگای گرته‌یێکی ڤیدیۆیی له توویته‌ر بڵاو کرده‌وه ڕای‌گه‌یاند "ئێمه به سه‌ر داعش سه‌رکه‌وتین" و ئه‌وه‌ی که "هێزه‌کانی ئه‌مریکا خه‌ریکن بۆ خانووی خۆیان واتا ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێنه‌وه."
به‌رپرسانی باڵای واشنتۆن که پلانداڕێژییان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌کرد شۆکه بوون. ئه‌وان بۆچوونیان وابوو که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌توانێت بۆشایی دروست بکات و داعش و ژماره‌یێک له وڵاتان هه‌لقۆستنه‌وه له بابه‌ته‌که بکه‌ن. ئه‌وان قه‌ناعه‌تیان به تره‌مپ هێنا که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له سووریا دوابخات و ژماره‌یێک له هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته هێشتا له سووریا بمێننه‌وه. شتێک که هه‌وڵی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی بۆ قه‌ناعه‌ت‌پێهێنان به تره‌مپ جیاوازتر ده‌کرده‌وه به‌رده‌وامیی پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له هێزه کوردییه‌کانه که سه‌رکردایه‌تیی خه‌باتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی چه‌پڕه‌و له ناوچه‌ی "ڕۆژئاوا" یان ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ده‌که‌ن. کوردی سووریا که هێزی مه‌یدانی و کارامه بۆ هێرش‌کردنه سه‌ر داعش بوو ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له باکووری سووریا دروست کرد که چه‌ندین کانتۆنی پێکه‌وه ده‌لکاند و ئه‌م ناوچه‌یه به "کۆنفدڕالیزمی دیموکراتیک" ناوی لێده‌برێت. ئه‌م جۆره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه فمینیسم، ئێکۆلۆژی و دیموکراسی له‌خۆ ده‌گرێته‌وه که دانیشتوانی ناوچه‌کانی پێشووی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش له‌و ناوچه‌یه هیوایان پێی به‌ستووه.
ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی ئه‌مریکا هه‌رگیز پشتیوانی‌یان له‌و هه‌ستانه‌وه‌ی باکووری سووریا نه‌کرد به‌ڵام ده‌رباره‌ی شه‌ڕ و ڕاوه‌دوونانی چه‌کدارانی داعش پشتیوانی‌یان له‌وان ده‌کرد. ده‌وڵه‌تی برۆکراسی‌میحوه‌ری ئه‌مریکا له درێژاییی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌میشه ستایشی هێزه کوردییه‌کانی ناسراو به هێزی سووریای دیموکرات (SDF)ی کردووه و پێی وابووه که ئه‌و هێزانه هێزێکی کارامه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا.
سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی ژێنڕاڵ ڕیمۆن تۆماس له‌باره‌ی هێزی سووریای دیموکرات به کۆنگرێسی ئه‌مریکای وت: هێزی سووریای دیموکرات هێزێکی لێهاتووه که زیاترین شه‌ڕی له سووریا کردووه و له‌م ڕێبازه‌شدا زیاترین قوربانی داوه.
به‌ڵام هێزی کوردی سووریا که له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش وه‌ک هێزێکی کارامه و لێهاتوو شه‌ڕی ده‌کرد به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌گه‌لێکی جیدی بووه‌ته‌وه که گرینگ‌ترینیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریا و هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیایه که ئه‌وان به تیرۆریست ده‌زانێت.
له ڕاستیدا هه‌ندێک پرسیار له‌باره‌ی ئامانجه‌کانی تورکیا دێته‌گۆڕێ: بۆچی به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی تره‌مپ له به‌رانبه‌ر تورکیا هاوپه‌یمانی ئه‌ندامی ناتۆی ئه‌مریکا پشتیوانی له شۆڕشگێڕانی چه‌پڕه‌و ده‌که‌ن؟ و بۆچی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای شکست‌هێنانی داعش هێشتا خوازیاری مانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ پشتیوانی له کوردی سووریایه؟
به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕای‌ده‌گه‌یێنن که ئه‌وان پێویستیان به هێزه کوردییه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن داعش به ته‌واوه‌تی شکستی هێناوه. ئه‌وان هۆشداری ده‌ده‌ن که ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کان ڕابگرێت داعش خۆی ڕێکده‌خاته‌وه و ژماره‌یێک له ناوچه‌کانی باکووری سووریا داگیر ده‌کات. ئه‌وان ده‌ڵێین کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا زه‌مینه‌ی بوێریی زلهێزه بیانییه‌کان له سووریا فه‌راهه‌م ده‌کات.
به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌ریکا به‌دواداچوون بۆ ئامانجگه‌لێکی به‌رزه‌فڕانه له سووریا ده‌که‌ن. تا ئه‌و کاته‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریادا بن تره‌مپ شوێن پێی خۆی له‌و وڵاته به‌هێزتر ده‌کاته‌وه. تره‌مپ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیه‌وێت مانه‌وه له سووریا بۆ پشتیوانی له کورده‌کان به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ربوونی خه‌ونی دروست‌کردنی ناوچه‌یێکی دیموکرات و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له باکووری سووریا به‌کار بهێنێت بزاڤی ڕۆژئاوا له باکووری سووریا بۆ ڕووخاندنی حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌کار ده‌هێنێت.
ده‌وری تورکیا
به‌رپرسانی کورد ده‌یانهه‌وێت به‌رنامه‌ی ژێئۆپۆلتیکی خۆیان له باکووری سووریا جێبه‌جێ بکه‌ن به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه له به‌رده‌م جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه‌کانیان. ئه‌گه‌رچی تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕووخاندنی حکوومه‌تی سووریا چڕ ده‌کاته‌وه به‌ڵام ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌وان له‌ناوبردنی "بزاڤی ڕۆژئاوا"یه.
مانگی جانیڤێری 2019 تورکیا ناوچه‌ی عه‌فرین واتا کانتۆنی کوردنشینی ڕۆژئاوای داگیر کرد. له ماوه‌ی 8 هه‌فته شه‌ڕدا هێزه‌کانی پاڵپشتکراوی تورکیا توانییان ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین داگیر بکه‌ن که کوژرانی سه‌دان خه‌ڵکی سڤیل و 800 هێزی کوردی سووریای لێکه‌وته‌وه. سه‌دان که‌س به بۆنه‌ی شه‌ڕه‌وه ماڵ و سامانی خۆیانیان به‌جێهێشت و چه‌ندین که‌ڕه‌ت مافی مرۆڤ له‌و شه‌ڕه‌دا پێشێل کرا.
مانگی دیسێمبێری 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌کشێنه‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا خۆی بۆ هێرش‌کردنه سه‌ر دووباره‌ی ڕۆژئاوا ئاماده بکات. ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیاش به‌ڵێنی دا که پاککردنه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له‌و ناوچه‌یه ده‌ست پێبکاته‌وه.
ژماره‌یێک له به‌رپرسانی ئه‌مریکی هۆشدارییان دا که کورده‌کان قه‌تلوعام ده‌کرێن. برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش له یادداشتێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نووسیی: "هه‌ر جۆره هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بشێوی و گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریستان فه‌راهه‌م ده‌کات."
دۆناڵد تره‌مپ که هۆشدارگه‌لێکی له‌و شێوه‌ی له به‌رپرسانی حکوومه‌ته‌که‌ی بیست له بڕیاره‌که‌ی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له سووریا په‌شیمان بوویه‌وه. ناوبراو له ئه‌نجامدا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریای دوا خست و بڕیاری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته دا و به‌و شێوه‌یه ڕێگری له ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی دووباره‌ی تورکیا کرد. سه‌رۆک کۆماری تورکیا له توویتێکدا هۆشداری به تورکیا دا و ڕای‌گه‌یاند "ئه‌گه‌ر تورکیا کوردی سووریا بکاته ئامانج ئه‌وا ئه‌مریکا ئابووری تورکیا ده‌ڕووخێنێت."
به‌م حاڵه‌شه‌وه، هێشتا ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کان له‌ئارادایه. له حاڵێکدا که تره‌مپ پێشنیاری دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریای بۆ ڕازی‌کردنی تورکیا کردووه، زۆربه‌ی به‌رپرسان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و پێشنیاره بیانوو ده‌داته ده‌ست تورکیا تا به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی کشانه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان هه‌وڵه‌کانی بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی ئه‌و ناوچه‌یه چڕ بکاته‌وه هه‌ر بۆیه شک و گومانیان نیسبه‌ت به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه.
مانگی مه‌ی گرووپی توێژینه‌وه‌ی سه‌ر به دوو حیزبی گه‌وره‌ی ئه‌مریکا و پاڵپشتکراوی کۆنگرێس ڕاسپارده‌ی خۆی خسته به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی تره‌مپ و هۆشداری دا که ده‌بێ چاوه‌ڕوانی هێرشی تورکیا بێت. گرووپه توێژینه‌وه‌ییه‌که له ڕاپۆرته‌که‌یدا باسی له‌وه کرد که "ئه‌گه‌ر دانووستانی تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من ئه‌نجامێکی به‌دواوه نه‌بێت، به بێ ئاوڕدانه‌وه له مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌توانێت به‌ستێنی پێویست بۆ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه بڕه‌خسێنێت."
ئێلیۆت ئه‌نجل سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆنگرێس و نوێنه‌ری خه‌ڵکی نیۆیۆرک له کۆنگرێس زیادی کرد: ناوچه‌ی ئه‌منی ئاماژه‌پێکراو هه‌وڵێک بۆ سه‌رکوت‌کردنی کوردی سووریایه که هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا.
برایت شرمه‌ن نوێنه‌ری کۆنگرێس له کالیفۆرنیاش له‌مباره‌وه ڕای‌گه‌یاندووه که "ئه‌م بابه‌ته مومکینه بۆ سه‌رکوت‌کردنی ئه‌و کوردانه بێت که بناغه‌ی سه‌ره‌کیی هێزی سووریای دیموکرات پێک ده‌هێنن."
له ئێستادا زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کۆده‌نگن که تورکیا هه‌ڕه‌شه‌یێکه بۆ سه‌قامگیریی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا. ئه‌وان هۆشدارییان داوه که هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژئاوا (باکووری سووریا) گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و هه‌بوونی کوردی سووریا.
کاردانه‌وه‌ی کۆنگرێس
تره‌مپ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی تورکیادا سه‌رکرده‌ی کوردی سووریای به به‌رده‌نگ گرتووه و ئه‌وانی دڵنیا کردووه که "بڕیار نییه کوردی سووریا بمرن". مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌وڵه‌تی تره‌مپ متمانه به کورده‌کان ده‌به‌خشێت بۆ پشتیوانی و پاراستنیان به‌م بۆنه‌شه‌وه کوردی له‌و بابه‌ته دڵنیا کردۆته‌وه.
به‌ڵام بابه‌ته‌که قه‌ناعه‌ت‌پێهێنانی سه‌رجه‌م سه‌رکرده‌کانی کۆنگرێسی لێنه‌که‌وته‌وه. مانگی جانیڤێری سێناتۆر تامی داکورس له ویسکانسین و مارشا بلابرن نامه‌یێکیان بۆ تره‌مپ نووسی و داوایان لێ کرد "ستراتێژییێکی نوێ بۆ یارمه‌تی‌گه‌یاندن به ئاسایشی کورد و په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتیک له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی کورد بگرێته‌به‌ر." مانگی دواتر ژماره‌یێک له سێناتۆره‌کانی ئه‌مریکا هه‌مان داواکارییان له جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌رکانی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریکا کرد و ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر گرنگایه‌تیی گرتنه‌به‌ری به‌رنامه‌یێک بۆ پاراستنی کوردی سووریا کرده‌وه.
مارتین هاینریش سیناتۆرێکی نیوومکزیکۆ ده‌ڵێت: "من نیگه‌رانم له‌وه‌ی که قسه‌یێکی زۆر له‌باره‌ی زه‌رووره‌تی یارمه‌تی‌گه‌یاندن به هاوپه‌یمانه کورده‌کانمان ده‌کرێت به‌ڵام له پراکتیکدا هیچ به‌رنامه‌یێکمان بۆ بابه‌ته‌که نییه. ناوبراو هۆشداری دا پاشهاته‌کانی جێبه‌جێ‌نه‌کردنی به‌رنامه له‌باره‌ی زه‌رووره‌تی پشتیوانی له کوردی سووریا ده‌توانێت "له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه زۆر خراپ بێت". له‌و کاته‌وه ژماره‌یێک له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ مکووڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌وڵه‌کانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رنامه‌یێک بۆ پشتیوانی له سووریا چڕ کردۆته‌وه به‌ڵام ورده‌کاریی به‌رنامه‌که‌یان نه‌درکاندووه. هه‌روا که ژماره‌یێک له سیناتۆره‌کان ئاماژه‌یان پێکردووه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ له‌جیاتی جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌یێک بۆ پشتیوانی له کورد ئاوڕ له داواکارییه‌کانیشیان ناده‌نه‌وه."
ئه‌نجل ده‌ڵێت: "له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه خراپترین کار له حه‌قی کورد ئه‌وه‌یه ئه‌وان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی بکرێنه‌وه و له‌م ڕووه‌وه خراپترین کاری مومکین ده‌بێت."
ستراتێژیی تره‌مپ
سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کانی کۆنگرێس، ده‌وڵه‌تی تره‌مپ هێشتا چاوی له ستراتێژیی خۆی له‌سه‌ر سووریا بڕیوه که هه‌مان ڕووخاندنی حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ پێیان وایه له ئێستادا که داعش شکستی هێناوه ئه‌وان ده‌توانن به هاوکاریی هاوپه‌یمانه کورده‌کانیان ڕێگری له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی دووباره‌ی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر باکووری سووریا بکه‌ن و گوشار بخه‌نه سه‌ر ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
ساڵی ڕابردوو ڕابرت کریم به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا به کۆنگرێسی وت: "له‌باره‌ی ڕۆژئاوا، ئێمه به‌دواداچوون بۆ دروست کردنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ناکه‌ین. به‌ڵکوو ده‌مانهه‌وێت سه‌رکه‌وتنی هێزی سووریای دیموکرات وه‌ک کارتێک بۆ دیموکراتیزه‌کردنی سووریا به‌کار بهێنین." ژێنڕاڵ ئێسکات بندیکتیش په‌یامێکی وای بڵاو کردۆته‌وه و ڕای‌گه‌یاندووه که جێگیر بوونی سه‌قامگیری له باکووری سووریا "به گشتی ده‌توانێت وه‌ک کارتێک له‌پێناو چاره‌کردنی سیاسیی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته به‌کار بهێندرێت."
جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا له کۆبوونه‌وه‌ی کۆنگرێسدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ستراتێژییه‌که کرده‌وه و زیادی کرد: ڕۆژئاوا وه‌ک کارتێکه که سوودی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی چاره‌سه‌ری دیپلۆماتیک هه‌یه. ناوبراو هاوکاریی نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریای به تاکتیکی و کاتی وه‌سف کرد.
به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌مریکاش بۆچوونیان وایه که هه‌بوونی ئه‌مریکا له باکووری سووریا کارتێکی به‌هێز له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌ستی ئه‌و وڵاته ده‌بێت. گرووپی توێژینه‌وه‌ی سووریا له ڕاپۆرته‌که‌یدا که له‌لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مریکاشه‌وه قبووڵ کراوه ڕایان‌گه‌یاندووه که مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باکووری سووریا به‌ستێنی کۆنتڕۆڵ‌کرانی یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاکی ئه‌و وڵاته له ڕێگای هێزی سووریا دیموکراته‌وه بۆ ئه‌مریکا فه‌راهه‌م ده‌کات. ئه‌و ناوچه‌یه گرنگایه‌تییێکی زۆری هه‌یه چوونکه خه‌زێنه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرنگی هیدرۆکربن، ئاو و سه‌رچاوه‌ی کشتوکاڵه.
له کاتێکدا مانگی ڕابردوو جه‌یمز جێفری دۆخی سووریای له‌گه‌ڵ کۆنگرێس تاوتوێ ده‌کرد ڕوونی کرده‌وه که کۆنتڕۆڵ‌نه‌کرانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به‌شێکی حه‌یاتیی ستراتێژیی ئه‌مریکایه. جه‌یمز جێفری گوتی: یان به‌شار ئه‌سه‌د دانووستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی بابه‌ته‌کان قبووڵ ده‌کات یان ئێمه گوشاره ئابووری، سیاسی و دیپلۆماتیکه‌کانمان دژی ناوبراو درێژه پێده‌ده‌ین و به‌شار ئه‌سه‌د کۆنتڕۆڵی دیتران له‌سه‌ر نزیکه‌ی 40 له‌سه‌دی خاکی وڵاته‌که‌ی ده‌بینێت و به سه‌ختی ده‌توانێت دووباره ئه‌و ناوچانه کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه.
به واتایێکی‌تر ده‌وڵه‌تی تره‌مپ به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه که ڕۆژئاوا گرینگ‌ترین هۆکاره بۆ ڕووخاندن و گۆڕینی حکوومه‌تی سووریا و ستراتێژییێکی گرتۆته‌به‌ر که ڕێگری له هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا و دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکرات له سووریا ده‌کات.
ئه‌م جۆره ستراتێژییه بۆ به‌کارهێنانی کورد وه‌ک کارتێکی گوشار ته‌ماح‌کارانه و سوودمه‌ندانه‌یه به‌ڵام له ئێستادا واشنتۆن پێی وایه که ئه‌م جۆره ستراتێژییه بخاته ئه‌وله‌وییه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: گۆڤاری ژاکۆبین
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: به‌شی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment