عەبدوڵڵا گویل: دەسەڵاتی ڕەها دەوامی نابێت

بەشی تورکیا- عەبدوڵڵا گویل سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا لە دانیشتنی هاوکاریی ئابووریی D8 ڕەخنەی لە سیاسەتی حیزبی دەسەڵاتداری تورکیا گرتووە و گوتوویەتی دەسەڵاتی ڕەها دەوامی نابێت و ڕێبازی دروست ئەو ڕێبازەیە پشتی بە دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ و پارێزگاری کردن لە یاسا بەستبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەبدوڵڵا گویل سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا کە هاوکات ئەندامێکی دامەزرێنەری ئاکپارتییە ڕۆژی ڕابردوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دەسەڵاتی ڕەها ناتوانێت پارێزگاری لە دەوامی خۆی بکات.

دەوترێت عەبدوڵڵا گویل لەگەڵ چەند کەسێکی تر لە هەوڵدایە حیزبێکی میانەڕەوی لیبراڵ دابمەزرێنێت. یەک لەو کەسانەش عەلی باباجانە کە جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی تورکیایە.

عەبدوڵڵا گویل ئەوەشی زیاد کرد ئەو وڵاتەی لە ناوخۆوە تووشی لێکترازان و ململانێیە ناتوانێت خزمەت بە خۆی و دراوسێکانی یان جیهانی ئیسلامیش بکات.

شایانی باسە عەبدوڵڵا گویل تا ئەم کاتەش لەبارەی دامەزراندنی حیزبی تازەوە هیچی نەدرکاندووە بەڵام زۆر چاودێری سیاسیی تورکیا لەسەر ئەو بڕوایەن کە پاش شکستهێنانی ئاکپارتی لە هەڵبژاردنە دوبارەکراوەکەی ئەستەنبوڵ شیمانەی دامەزراندنی ئەو حیزبە زیادی کردووە و ڕەنگە بەو زووانە بە فەرمی ڕابگەیێندرێت.

News Code 64664

Your Comment

You are replying to: .
captcha