کۆچه‌ر بیرکار له‌لایه‌ن "ده‌سته‌ی خه‌ڵاتی گه‌ل"وه‌ خه‌ڵات ده‌کرێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- بریاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌سته‌ى خه‌ڵاتى گه‌ل خه‌ڵاتێک پێشکه‌شى زاناى کورد کۆچه‌ر بیرکار بکات.

کوردپرێس:

ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 6ی ته‌مووزی 2019 کاژێر 2:30 تا 5ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی سه‌رۆکی شاره‌وانی "کینزیگتن تاون هۆڵ" له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌سته‌ی "خه‌ڵاتی گه‌ل" ڕێوڕه‌سمێک ساز ده‌کات به‌ مه‌به‌ستی به‌خشینی خه‌ڵاتێک که‌ گوزارشت له‌ گه‌لی کورد ده‌کات و خه‌ڵاته‌که‌ ده‌به‌خشێته‌ پرۆفیسۆر "کۆچه‌ر بیرکار" که‌ توانیی ئه‌و شانازییه‌ به‌ گه‌لی کورد ببه‌خشێت و وه‌ک کوردێک ببێته‌ ھه‌ڵگری خه‌ڵاتی "فێڵدس" له‌ ساڵی 2018دا.

ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌رزترین ڕێزلێنانه‌ که‌ پێشکه‌شی ماتماتیکزانێک ده‌کرێت که‌ ئه‌و شایسته‌ییه‌ش به‌ به‌ڕێزیان به‌خشرا ھه‌ر بۆیه‌ ده‌سته‌ی خه‌ڵاتی گه‌ل که‌ ده‌سته‌یێکی خۆبه‌خش و سه‌ربه‌خۆیه‌ و ئه‌ندامه‌کانی ھه‌ر یه‌که‌ و پیشه‌یێکی جیاوازیان ھه‌یه‌ و گوزارشت له‌ کوردستانی گه‌وره‌ ده‌که‌ن به‌ ئامانجی دروست کردنی کولتووری خۆشه‌ویستی و پێزانین و پێکه‌وه‌ژیان ساڵانه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌به‌خشنه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی داھێنان ده‌که‌ن له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا، ھاوکات له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ناوبانگێکی شایسته‌ ده‌به‌خشن به‌ میلله‌تی کورد و خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن له‌ ھه‌ر کوێی دونیادا بن.

شایانی باسه‌؛ خه‌ڵاتی ئاڵتوونی گه‌ل له‌م ساڵدا که‌ له‌ ڕێگه‌ی که‌مپینێکه‌وه‌ ئه‌نجام درا به‌ به‌شداریی ھاووڵاتییان و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به ‌شانازییه‌وه‌ ده‌به‌خشرێته‌ پڕۆفیسۆر «کۆچه‌ر بیرکار».

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64656

Your Comment

You are replying to: .
captcha