وه‌زیرانی به‌رگریی ئه‌مریکا و تورکیا له‌ باره‌گای ناتۆ کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی تورکیا که‌ سه‌ردانی برۆکسلی کردووه‌ له‌ باره‌گای سه‌ره‌کیی ناتۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا به‌وه‌کاله‌ت کۆ بوویه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا و مارک ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا به‌وه‌کاله‌ت له‌ میانی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ په‌یمانی ناتۆ له‌ باره‌گای ڕێکخراوه‌که‌ کۆ بوونه‌‌وه.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌و دیداره‌ کرد و ڕای‌گه‌یاند: له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئاکار- ئیسپه‌ردا جه‌خت کراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ دیالۆگی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی F-35 و پرسی سووریا.

شایانی باسه‌؛ دوای ده‌ستنیشان کردنی وه‌ک وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا به‌وه‌کاله‌ت ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ ئاکار و ئیسپه‌ر کۆ ده‌بنه‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هاریکارییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا و کێشه‌ی سووریا و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی ئه‌منی تاوتوێ بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64607

Your Comment

You are replying to: .
captcha