شەڕی هێزە کوردەکانی عێراق و سووریا لەگەڵ داعش لە دەلاقەی کامێراوە

بەشی جیهان- جووی لورانس نووسەر و وێنەگر لە کتێبی «من لە ناو ئاگرەوە هاتووم» شەڕی هێزە کوردەکانی عێراق و سووریای لەگەڵ داعش لە ڕێگای کامێراکەیەوە دەخاتە ڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە کوردەکان لە عێراق و سووریا لە ساڵی 2014وە پاش سەرهەڵدانی داعش شەڕی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیان دەست پێکرد. بۆ نموونە گەمارۆدانی شاری کوردنشینی کۆبانێ لە سووریا و کۆمەڵکوژ کردنی کوردانی ئێزدی لە عێراق لە هێرشە بێ بەزەییانەکانی داعش بۆ سەر کوردەکان دێتە ئەژمار. هێزە کوردەکان چەند مانگ پێش ئێستا پاش کونترۆڵ کردنی ناوچەی باغۆز کوتاییان بە خەلافەتەکەی داعش لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هێنا.

جووی لورانس لە کتێبەکەی خۆیدا کە لەژێر ناوی «من لە ناو ئاگرەوە هاتووم» لە چاپ دراوە شەڕی هێزە جیاوازەکانی کورد-ی لە عێراق و سووریا لەگەڵ داعش نیشان داوە کە لێرەدا دەیبینن.

News Code 64594

Your Comment

You are replying to: .
captcha