به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) جارێکی‌تر له په‌یامێکدا بانگهێشتی لایه‌نه سیاسییه‌کانی توركیا ده‌كات بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: با دره‌نگ نه‌بێت زووبه‌زوو پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتی ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه. فیكرێكی به‌هێزمان ده‌رباره‌ی ده‌ست‌پێکردنی دانووستان هه‌یه چوونکه ده‌بێ له سایه‌ی فیكره‌كانمان کێشه‌کانی وڵات چاره‌سه‌ر بکه‌ین. دیموکراتیی ڕادیکاڵ دیموکراتیی دانووستانه. له کاتێکدا ده‌رباره‌ی هاوپه‌یمانیی دیموکراتی قسه ده‌که‌ین له ڕاستیدا هه‌موان بانگهێشتی بابه‌ته‌که ده‌که‌ین. وه‌رن جارێکی‌تر ڕێگاکانی کردنه‌وه‌ی دیموکراسیی تورکیا هه‌موار بکه‌ین. وه‌رن له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی دیموکراسی له‌گه‌ڵ یه‌کتر و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان گفتوگۆ بکه‌ین. ده‌بێ له‌باره‌ی هه‌ر بابه‌تێک له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگی بابه‌ته‌که دانووستان ئه‌نجام بدرێت. ته‌نها HDP به‌رده‌نگی کاروباری کورد نییه. ده‌بێ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای تورکیا و لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌مباره‌وه گفتوگۆ بکه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: داڕشتنی ده‌ستووری نوێی تورکیا یه‌کێکه له ڕێچاره‌کانی ئه‌م بابه‌ته. ده‌بێ لایه‌نه‌کانی تورکیا زووبه‌زوو هه‌نگاوه‌کانیان له‌باره‌ی داڕشتنی ده‌ستووری تورکیا هه‌ڵبگرن که ته‌ئکید له‌سه‌ر یه‌کسان‌بوونی مافی هاووڵاتییان ده‌کاته‌وه. ئیدعا ده‌که‌ن که له ناو HDP دابڕان و دووفاقی دروست بووه من هه‌ر لێره‌وه ڕای‌ده‌گه‌یێنم که له ناو ماڵی HDP هیچ جۆره دووفاقییێک له‌ئارادا نییه. له ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی تورکیا ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو بردووه. ئه‌مه کاولکارییێکی هه‌ره‌گه‌وره‌یه و ده‌بێ له‌ناوی ببه‌ین. بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌بێ یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کان له ناو په‌رله‌ماندا هه‌ڵبگیردرێت. ده‌بێ سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کان له‌وان پارتی داد و گه‌شه (AKP)، پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP)، پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP)، ئیی پارت و HDP گوێڕایه‌ڵی ئه‌م په‌یامه بن. ناتوانن له به‌یانییه‌وه تا شه‌و ته‌نها به‌دواداچوون بۆ HDP بکه‌ن. ئێوه نوێنه‌ری په‌رله‌مانن و ناچارن یه‌کدی ببینن و گوێ به قسه‌کانی یه‌کتر بده‌ن. چاوه‌ڕوانییه‌کانی تورکیا له ئێوه ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ر بۆیه هه‌وڵه‌کانتان بۆ ئه‌م بابه‌ته چڕ بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment