کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشهمه 25-6-2019 مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له شاندێكی فراوانی یه‌كێتیی ژووری بازرگانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆکایه‌تیی ستیڤ لوتهس جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد.
له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌سروور بارزانی خۆشحاڵی خۆی به هاتنی ئه‌م شانده فراوانه‌ی کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕی و به ئاماژه‌یێکی گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌ردوولای هه‌ژمار کرد.
ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێم تیشکی خسته سه‌ر زه‌مینه‌ی له‌باری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان و ڕایگه‌یاند: به‌رنامه‌یێکی سه‌ره‌کیی کابینه‌ی داهاتووی هه‌رێم ڕاکێشانی هه‌رچی زیاتری وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌کی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت و بێگومان کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکاش ده‌توانن سوود له‌و هه‌لومه‌رجه ئابوورییه‌ی ناو هه‌رێم وه‌رگرن که ئه‌مه سه‌ره‌تای هه‌نگاوی کرده‌ییی کابینه‌ی داهاتوو ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری کوردستان فره‌سه‌رچاوه بێت و ته‌نیا پشت به که‌رتی نه‌وت نه‌به‌سترێت.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی شانده‌که وێڕای ئومێدی سه‌رکه‌وتن بۆ مه‌سرور بارزانی له سه‌رۆکایه‌تیی کابینه‌ی داهاتووی هه‌رێم جه‌ختیان له سه‌ر نیازی یه‌کێتیی ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریکا کرد له هاندانی کۆمپانیاکانیان بۆ کارکردن و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستاندا.
له میانه‌ی گفتوگۆکاندا تیشک خرایه سه‌ر گرنگیدان به وه‌به‌رهێنان له بواره جۆراوجۆره‌کان به‌تایبه‌ت له پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵی هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان له که‌رته‌کانی ته‌ندروستی و ته‌کنه‌لۆژیا و پیشه‌سازی و پێشخستنی سیسته‌می دارایی و که‌رتی په‌روه‌رده له هه‌رێم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment