ئەمریکا پیرۆزبایی لە ئیمام ئۆغڵۆ دەکات

بەشی تورکیا- کۆنسۆڵخانەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئیستامبۆڵ لە تویتێکدا پیرۆزبایی لە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ دەکات بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش سەرکەوتنی ئیمام ئۆغڵۆ کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (جەهەپە) لە هەڵبژاردنی دووبارەی شارەوانیی گەورەشاری ئیستامبۆڵ، کۆنسۆڵخانەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو شارە پەیامێکی لە توویتەردا بڵاو کردەوە و وێڕای پیرۆزبایی کردن لە ئیمام ئۆغڵۆ ڕایگەیاند: خەڵکی شاری ئیستامبۆڵ نموونەی دیمۆکراسی پێکەوەیین (Participatory democracy) کە بە دەنگدانیان، دەنگی خۆیان بە هەمووان گەیاند.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: "هیوای سەرکەوتنمان بۆ ئیمام ئۆغڵۆ هەیە کە گەورەترین شاری ئەورووپا بەڕێوەدەبات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 64562

Your Comment

You are replying to: .
captcha