کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 3ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 24ی حوزەیرانی 2019 ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران لە دانیشتنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئابووری خۆڕاگری ڕایگەیاند بودجەی ئەمساڵی ئێران بەگوێرەی ئەو قۆناغە سەختە ئابوورییە داڕێژراوە و پێویستە لەم هەلومەرجە سەختەدا کە سەرچاوەی داهات کەمی کردووە پێویستە مەسرەفەکانیش کەم بکرێنەوە.
ناوبراو داوای لە ڕێکخراوی پلاندانان و بودجەش کرد ئەوەندە پشت بە داهاتی نەوت نەبەستن و ڕێگەی دیکە بۆ داهاتی زیاتر لە کاڵای نانەوتی بدۆزنەوە و هەروەهاش لە تێچوو و مەسرەفەکان کەم بکەنەوە.
جەهانگیری گوتیشی: "بۆیە پێویستمان بەوەیە جارێکی تر بە هەیکەلییەتی ئابووری ئێراندا بچینەوە و نەشتەرگەریی پێویست بۆ کەرتی دارایی بکرێت."
هەر لە دانیشتنەکەدا بڕیار درا ڕێکخراوی پلاندانان و بودجە پڕۆژەیێک بۆ چاکسازی کردن لە هەیکەلییەتی بودجە و پێداچوونەوە بە ئابووری ئێران پێشکەش بکات و دواتر دەنگی لەسەر بدرێت.
Your Comment