کوردپرێس:
لە هەندێک میدیای لۆکاڵی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان ناوی چەند کەسێک خراوەتە سەر زار کە گوایە لە حکوومەتدا ناوەکانیان یەکلا بۆتەوە و پۆستە وەزارییەکانیان مسۆگەر کردووە. بەڵام مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ئەوانە هەمووی مەزەندەن و هیچ پۆستێک یەکلا نەبۆتەوە.
دەقی ڕوونكردنەوەكەی نووسینگەی مەسروور بارزانی:
ماوەیێكە ھەندێ كەناڵی ڕاگەیاندنی لۆكاڵی، لەبارەی پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، ئاماژە بە ھەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنە ڕوو، كە گوایە یەكلا كراونەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیەنین كە ئەم ھەواڵانە، ھەر نیازێكیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن.
تا ڕادەستكردنی یەكجارەكیی ناوی كاندیدەكان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێكھێنانی كابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی كوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، ھیچ كاندیدێك بە یەكلابوویەوە ھەژمار ناكرێت.
نووسینگەی مەسروور بارزانی
ڕاسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان
Your Comment