بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەزای تەمەڵی هاوسەرۆکى پارتی دیموکراتیک گەلان (HDP) دواى ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنى ئیستەنبول رایگەیاند: لە سبەینێوە دەست بە بڕینى رێگایێکى دوور و درێژ لەسەر بنەمای هێڵی سێیەم و سیاسەتى دیموکراتیک دەکەن و وتى "ئێمە لە پێناو و رێگاى ئاشتی و دیموکراسیدا درێژە بە یەکگەیشتن دەدەین بۆ دیموکراسییێکى زیاتر و باشتر، ئاشتییێکى زیاتر و باشتر، دادپەروەرییەکى زیاتر و باشتر".
ناوبراو وتیشی "تاوەکوو بەدیهێنانى کۆمارێکى دیموکراتیک بەردەوام دەبین لەسەر بە یەکگەیشتن. تێکۆشانەکەمان، تێکۆشانیى دادپەروەرییە. بۆ چەسپاندنى دەستوورێکی بنەڕەتییە، کە مافی هەموو باوەڕەکان، زمان، کولتوور و چاند و گەلان بپارێزێت و بۆ ئەوەش درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین. تێکۆشانە بەهێزەکەمان لەسەر بنەماى هێڵی سێیەمی کۆماری دیموکراتیک و نەتەوەیى دیموکراتیک بەردەوامیى دەبێت" و وتیشی: "ئێستاکاتی ئەوە گەیشتووە دەستوورێکی نوێی بنەڕەتی لەسەر بنەمای دیموکراسی لە تورکیا دابڕێژرێت".
سەزای تەمەڵی ڕاشیگەیاند هەر لێرەوە پەیامێکم بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا هەیە ئەوەش ئەمەیە کە دەبێت کۆتایی بە عەقڵیەتی دەست گرتن بەسەر پەرلەماندا بێنێت. لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەبێت بەم ئەنجامە گەیشتبن کە لەم وڵاتەدا ناتوانن بە عەقڵییەتی سەرۆک ۆکماری حزبییەوە کار بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment