ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ قامیشڵۆ ڕووی دا

به‌شی سووریا- ماتۆرسیکلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ ناوه‌ندی قامیشڵۆی سووریا ته‌قییه‌وه‌ که له‌ ئه‌نجامدا 5 هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو (یه‌کشه‌ممه‌ 23ی حوزه‌یرانی 2019) ماتۆرسیکلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ گه‌ڕه‌کی هیله‌لیه‌ی شاری قامیشڵۆ ته‌قییه‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا‌ 5 هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوون.

سه‌ره‌ڕای گواستنه‌وه‌ی بریندارانی ڕووداوه‌که‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، هێزه‌کانی ئاسایشی قامیشڵۆ ڕێوشوێنێکی توندی ئه‌منییان له‌ ناوچه‌که‌ گرته‌به‌ر و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ناساندنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌ستی پێکرد.

شایانی باسه‌؛ هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ندین کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی دیکه‌ له‌ قامیشڵۆ ئه‌نجام درا. شاری قامیشڵۆ که‌ له‌م ڕۆژانه‌دا بۆته‌ ناوه‌ندی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا میوانداریی لیژنه‌ بیانییه‌کانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌م بابه‌ته‌ش قورساییی دیپلۆماتیکی ناوچه‌که‌ی به‌رز کردۆته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌ ستراتێژییه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا ده‌توانێت کارتێکه‌رییێکی زۆری له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ ببێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64538

Your Comment

You are replying to: .
captcha