کوردپرێس:
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار له په‌رله‌مانی عێراق به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی ڕاگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ناوی به‌ربژێرانی پۆسته وه‌زارییه به‌تاڵه‌کان واتا وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی به‌رگری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کردووه.
سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت باسی له‌وه کرد: بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019 په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌ربژێرانی پۆسته وه‌زارییه به‌تاڵه‌کانی کابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی کۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق به‌رنامه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بڵاو کرده‌وه که کاژێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت و یه‌که‌م بڕگه‌ی تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوکردنی کابینه‌ی وزاریی.
له‌لایێکی دیکه‌وه میدیاکانی عێراق له زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویان کرده‌وه که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لیوا ڕۆکن یاسین یاسری بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ، فه‌ریق نه‌جاح شه‌مری بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری، دادوه‌ر فاروق ئه‌مین بۆ وه‌زاره‌تی داد و سه‌فانه تائی بۆ پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده به‌ربژێر کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment