ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان یادداشتی لێكتێگه‌یشتنی ئابوورییان واژۆ كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی ژووره‌ بازرگانییه‌كان و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات.

کوردپرێس:

نوێنه‌ری ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانه‌ی پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایان‌گه‌یاند كه‌ یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا واژۆ كردووه‌.

دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی پرێس كۆنفڕانسه‌كه‌دا باسی له‌وه‌ کرد که‌ وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییێكی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی چوار ده‌ور هه‌یه‌ و به‌رده‌وامیشن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌یش په‌یوه‌ندیی بازرگانییان هه‌بێ و په‌ره‌یان پێ ده‌ده‌ن.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ستیڤن فه‌یگن كۆنسووڵی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی خۆی بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ده‌ربڕی و به‌ گرینگ ناوی برد، هاوكات جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا په‌ره‌ پێبده‌ن و هه‌لی كار و پڕۆژه‌ی زیاتر له‌ داهاتوودا ده‌بینین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64531

Your Comment

You are replying to: .
captcha