کوردپرێس:
نوێنه‌ری ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایانگه‌یاند كه یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا واژۆ كردووه.
دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پرێس كۆنفڕانسه‌كه‌دا باسی له‌وه کرد که وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییێكی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی چوار ده‌ور هه‌یه و به‌رده‌وامیشن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌یش په‌یوه‌ندیی بازرگانییان هه‌بێ و په‌ره‌یان پێ ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ستیڤن فه‌یگن كۆنسووڵی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی خۆی بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌ربڕی و به گرینگ ناوی برد، هاوكات جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا په‌ره پێبده‌ن و هه‌لی كار و پڕۆژه‌ی زیاتر له داهاتوودا ده‌بینین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment