به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له‌گه‌ڵ خاتوو ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری له قوتابخانه‌ی ساففه‌ت چه‌بی سه‌ر به ناوچه‌ی ئوسكوداری شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌نگیان دا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ.
دواتر سه‌رۆک کۆماری تورکیا به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: نه‌ده‌بوا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌م شێوازه ئه‌نجام بدرابا به‌ڵام له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌م ڕووداوه سه‌رله‌نوێ دووپات کرایه‌وه. له‌مباره‌وه هاووڵاتییانی ئه‌سته‌نبۆڵ باشترین بڕیار ده‌گرنه‌به‌ر. ده‌ستخۆشی له خه‌ڵک و به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌م و هیوادارم ئه‌نجامه‌که‌ی خێر و به‌ره‌که‌تی بۆ خه‌ڵک به‌دواوه بێت.
هه‌روه‌ها کاندیده سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌وان بینالی یێڵدرم سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه و به‌ربژێری هاوپه‌یمانیی جمهوور و ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ سه‌ر به پارتی کۆماریخوازی گه‌ل و به‌ربژێری هاوپه‌یمانیی میلله‌ت ده‌نگه‌کانیان خسته ناو سندووقی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
شایانی باسه؛ 31 هه‌زار و 342 سندۆق بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌به‌رچاو گیراوه و ده ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیش تا کاتژمێر 17:00 به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment