بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، دەسەڵاتی توركیا دەیەوێت پەیامەكانی ئەم دواییەی ئۆجەلان وەک شەڕی نێوان ئۆجەلان و ھەدەپە نیشان بدات، بەڵام ئەو ھەرگیز نابێتە پارچەیێک لەو وتووێژانە. ئاماژە بەوەش دەكات، لە رابردوودا توركیا كاریگەری ئۆجەلانی بینیوە.
دەمیرتاش ده‌شڵێت: "ئەو لایەنانەی دەیانەوێ كاری گەورە و جددی بكەن، پێویستە گوێ بە ھەڵمەتی لەو شێوەیە نەدەن و پرسەكە ھەستیار و گرنگە".
دەمیرتاش داواشی لە ھەموو لایێک كرد، بە ھەستیارییەوە مامەڵە بكەن و نەبنە بەشێک لە شەڕی دەروونی.
پێشتر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری په‌كه‌كه، داوا له هه‌ده‌په كردبوو له هه‌ڵبژاردنی ئیستانبول له نێوان ئاكپارتی و جه‌هه‌په بێ لایه‌ن بێت.
ئه‌و په‌یامه‌ی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌لی كه‌مال ئۆزجان، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ، خوێندرایه‌وه، كه تێیدا ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: "بەکارهێنانی زمانی توند، چارەسەرکردنی پرسی کوردی لە تورکیا سەختر کردووە".
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی ئۆجه‌لاندا هاتووه: "پێویستە هەدەپە خۆی لە لایه‌نگری هەر لایێک لە هەڵبژاردنی ئیستانبول بە دوور بگرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment