ئێران یه‌که‌م رێککه‌وتنی درێژخایه‌نی له‌ بواری کاره‌بادا له‌گه‌ڵ عێراق واژۆ کرد

بەشی ئێران- وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند یه‌که‌م رێککه‌وتنی درێژخایه‌نمان له‌گه‌ڵ عێراق له‌ بواری کاره‌بادا واژۆ کردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌کبه‌ر میحرابیان وه‌زیری وزه‌ی ئێرانه ڕایگەیاند: ئێران گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌کاری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌ش کردنی کاره‌بایه‌ له‌ نێوان وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیادایه‌ و به‌هێزترین وڵاتی ئه‌م بواره‌ بوه‌ له‌ نێو ئه‌و وڵاتانی رۆژئاوا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی خێراترین پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی کاره‌بایه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردودا.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد، "توانای ئێران له‌ بواری کاره‌بادا ته‌نیا له‌ وێستگه‌کانی کاره‌بادا قه‌تیس نه‌کراوه‌، به‌ڵکوو به‌ هۆی پێشکه‌وتنی زانستییه‌وه‌ بووه‌ته‌ شوێنێکی گرنگ له‌نێو وڵاتانی جیهاندا، وه‌ک چۆن به‌نیازه‌ هه‌موو جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌کی ئه‌ندازیاری له‌ بواری کاره‌بادا هه‌نارده‌ بکات".

سه‌باره‌ت به‌ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، عه‌لی ئه‌کبه‌ر میحرابیان ئاشکرای کردوه‌، "رێکه‌وتنێکی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵ عێراق واژۆ کردوه‌، به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده ‌کردنی کاره‌بای به‌رده‌وام بۆ به‌غدا و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ سیستمی گشتی کاره‌بای وزه‌ی ئێرانه‌وه‌".

News Code 6451

Your Comment

You are replying to: .
captcha