کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو، كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە رایگەیاندووە: "ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانمانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌دوای هه‌ڵبژاردنمان وه‌ک سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. خۆشحاڵم به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به دوور و درێژیی تاوتوێی چۆنێتیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، توركیا و سه‌رجه‌م عێراق، كرد. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به تێروته‌سه‌لی باس له‌و بابه‌تانه کرا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن. باوه‌ڕم وایه قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان، توركیا و عێراقدا ده‌ستپێده‌كات".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا بۆ عێراق ده‌بێته هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ.
باسی له‌وه‌ش كرد كه په‌یوه‌ندییێكی دۆستانه‌ی مێژویی له نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێردا هه‌یه و وتی "توركیا له سه‌رجه‌م قۆناغه سه‌خته‌كاندا هاوكاریی گه‌له‌كه‌مانی كردووه. دووباره سوپاسی به‌ڕێز سهركۆمار و گه‌لی توركیامان كرد بۆ هاوكارییه‌كانیان".
نێچیرڤان بارزانی باسی له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا كرد و له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی له گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی بازرگانییدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت چ رۆڵێک بگێڕێت وتی: "په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، رۆڵی هه‌رێمی كوردستان گرنگه. له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێک گرنگه. به‌ر له هه‌موو شتێک هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان توركیا و عێراق. هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا سوپاس بۆ خوا، به‌راورد به قۆناغه‌كانی رابردوو په‌یوه‌ندییێكی باشتری له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌یه. قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق له ئێستادا نزیكه‌ی ١٣ ملیار دۆلاره. له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماردا، جارێکی دیکە باسی گه‌شه‌پێدانی قه‌باره‌ی بازرگانیی كرا. هیوادارم كه قه‌باره‌ی بازرگانیی به شێوه‌یێک كه هه‌ردوولا خۆشحاڵ بكات، بچێته سه‌روی ١٣ ملیار دۆلار. بۆ سه‌ركه‌وتنمان له‌مه‌دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سهركۆمار، توانیمان به‌تێروته‌سه‌لی باسی هاوێشتنی هه‌نگاوی پێویست بكه‌ین. ئه‌وه‌مان بینی كه سهركۆمار له‌وباره‌یه‌وه خواستێكی زۆر ئاره‌زومه‌نده و چاوه‌ڕێ ده‌كات له گه‌شه‌پێدانی قه‌باره‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌خێرایی كاره‌كان جێبه‌جێ بكرێن".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه بۆچوون و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێی سنووریی فیشخابوور كه ماوه‌یێكه له نێوان توركیا و حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا باسی لێوه‌ده‌كرێت و شاندی هاوبه‌شی بۆ پێكهێنراوه، بارزانی رایگه‌یاند: "پێویسته ئه‌م پرسه به شێوه‌یێكی جددیی له نێوان هه‌ولێر، ئه‌نقه‌ره و به‌غدادا، تاوتوێ بكرێت. وەک ده‌زانرێت توانای ده‌روازه سنورییه‌كه‌ی ئێستا له هه‌ردوولاوه به‌رزكراوه‌ته‌وه. ژماره‌یێک پردی نوێ له لایه‌ن كۆمپانیایێكی توركییه‌وه، له زاخۆ تونێل دروستكراون. ئامانجی ئێمه لێره‌دا، بریتییه له ده‌ستبه‌ركردنی ئاسانكاریی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان عێراق، هه‌رێمی كوردستان و توركیا".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیچ كێشهیێكیان له‌وه دانییه كه ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌نگاو بندرێت بۆ زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانی.
له‌باره‌ی رۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له بارزگانیی نه‌وت له نێوان توركیا و عێراق، نێچیرڤان بارزانی وتی: "هێڵی بۆڕی نه‌وتمان هه‌یه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان. له ئه‌گه‌ری ره‌وشێكی نه‌خوازراودا ئاماده‌ین هاوكاری حكوومه‌تی فیدڕالی عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی باشووری عێراق له سه‌رویانه‌وه كه‌ركووک و ناوچه‌كانی دیكه‌ی به هێڵی بۆڕی نه‌وتی ئێمه‌دا هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment