به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌تیب دیجله سیاسه‌توانی به‌ناوبانگی تورکیا و ئه‌ندامی وه‌فدی دانووستانکاری ئیمرالی بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی باس له په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که بۆ هه‌ده‌په ده‌کات که ڕایگه‌یاندبوو "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بێلایه‌ن بن" و ڕایده‌گه‌یێنێت: به دڵنیاییه‌وه ڕایده‌گه‌یێنم که عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هه‌رگیز بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه ناگرێته‌به‌ر. هه‌رگیز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌وه‌ی که هه‌ده‌په چ کارێک ئه‌نجام بدات یان ئه‌نجامی نه‌دات فه‌رمانێک ده‌رناکات. ئۆجه‌لان ته‌نها بۆچوونه‌کانی خۆی ڕاده‌گه‌یێنێت و هه‌روا که له ده‌قی په‌یامه‌که‌یدا هه‌یه هه‌ده‌په بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌رده‌کات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: نامه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ نه‌بووه و هه‌ده‌په بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی پشتیوانی له ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ ده‌رده‌کات. له ماوه‌ی ڕابردوو و له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتیی ئیمرالی بابه‌تێکی وه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌یان ئاراسته ده‌کرد به‌ڵام له‌و کاته‌شدا ئۆجه‌لان ته‌ئکیدی ده‌کره‌وه که "له‌مباره‌وه ئاگاداری ڕاوبۆچوونی به‌رده‌نگانی سه‌ره‌کی بن و به منی ڕابگه‌یێنن. ئه‌وان به‌رپرسن و بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌ن."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment