کوردپرێس:
ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند ئیمانوێل ماکرۆن سەرککۆماری فەڕەنسا پێش دەستپێکردنی دانیشتنی ئەنجومەنی ئیداریی ئەورووپا لە شاری بروکسێل وتوویەتی بەنیازە کۆتاییی ساڵی 2019 سەردانی بەغدا و هەولێر بکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی سپۆتنیک ماکرۆن زیاتر لە دوو ساڵە وەکوو سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەڵبژێردراوە بەڵام تا ئێستا سەردانی عێراقی نەکردووە بۆیە پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئێستا پاش هەڵبژێردرانی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان بەنیازە سەردانی هەولێر بکات. ماکرۆن لە وەڵامدا ڕایگەیاند بەڵێ ئەو نیازەم هەیە و لە کۆتایی ئەمساڵدا سەردانی هەرێمی کوردستانیش و بەغداش دەکەم.
ئەوەش لە کاتێکدایە دەوڵەتی فەڕەنسا پاش ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان دەوری سەرەکیی بینی لە تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوان هەولێر و بەغدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment