کوردپرێس:
ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەمە 20ی حوزەیرانی 2019 خولووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە ڕێگای پێوەندییێکی تەلەفونییەوە گفتوگۆی لەگەڵ یەنس ستۆلتەنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ کردووە.
تەوەری گفتوگۆ تەلەفونییەکەی نێوان وەزیری بەرگریی تورکیا و سکرتێری گشتیی ناتۆ بریتی بووە لە دوایین ڕەوشی ئەمنی و بەرگریی ناوچەکە و هەروەهاش مەسەلەی ئەمنییەتی وڵاتی ئەفغانستان.
شایانی باسە ڕۆژی 26ی جوون کە دیداری نێوان ئەو دوو لایەنە لە شاری بڕۆکسێل ئەنجام درابوو کۆدەنگییان لە سەر کۆمەڵێک بابەت هەبوو کە لە پێوەندییە تەلەفونییەکەدا ئەو تەوانەش تاوتوێ کرانەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment