بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌نێو ئه‌و تاوانبارانی سزادراون 17 كه‌سیان سزای 141 جار زیندان کردنی قورسی هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه كه جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا و فه‌رمانده‌یی پێشووی هێزی ئاسمانیی و ئه‌ندامی شورای باڵای سه‌ربازیی، ئاكن ئۆزتورک-یان له‌نێودایه.
هه‌ریه‌ک له گه‌وره یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌ركۆماری توركیا و به‌ناو ئه‌ندامی "ئه‌نجوومه‌نی سوڵح له وڵات‌دا"، عه‌قیدی پێشوو له سوپای توركیا عه‌لی یازیجی و فەرماندەی دەستەی پاسەوانی پێشووی سەرۆکایەتی کۆمار، موحسین قودسی بارش ، له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌می پێشوو له سوپای توركیا، ئه‌رتوغروڵ ته‌رزی و عه‌قیدی پێشوو له سوپای توركیا، فرات ئاڵاكوش و ئه‌ندامی به‌ناو "ئه‌نجوومه‌نی سوڵح له وڵات‌دا"، جەنەراڵی پێشوو له سوپای توركیا، ئەحمەد بی‌جان له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌می پێشوو له سوپای توركیا، له‌ڤه‌نت تور‌كان ، سزای زیندان کردنی قورسی هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
هه‌روه‌ها هه‌ریەک له جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا، ئاكن ئۆزتورک له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا، مه‌همه‌ت پارتیگۆچ و جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا، مه‌همه‌ت دیشلی كه هەواڵی ئەنجامدانی کوودەتاكهی به خولوسی ئاكار راگه‌یاند و جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا، ئیلهان تالو و ئەدمیراڵی پێشووی له سوپای توركیا، سینان سورەر و جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا، كوبیلای سه‌لچوک كه هاوكات هه‌موویان ئه‌ندامی به‌ناو "ئه‌نجوومه‌نی سوڵحن له وڵات‌دا"، سزای 141 جار زیندانکردنی قورسی هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
هاوكات فەریقی یەکەمی پێشوو له سوپای توركیا و فه‌رمانده‌ی چواره‌مین بنكه‌ی ئاسمانیی ئاكینجی، هاكان ئه‌ڤریم، سزای 141 جار زیندانکردنی قورسی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment