به‌پێی هه‌اڵی کوردپرێس، ڕابرت پیرسۆن باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له تورکیا یادداشتێکی کورتی بۆ ماڵپه‌ڕی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ناردووه و تێیدا نووسیویه‌تی: ئه‌مریکا نایهه‌وێت داوای تورکیا له‌باره‌ی سووریاوه جێبه‌جێ بکات.
ناوبراو له وتاره‌که‌یدا ده‌نووسێت: تورکیا به‌نیازه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا و سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته بگرێته‌ده‌ست به‌ڵام ئه‌مریکا نایهه‌وێت هه‌موو داواکارییه‌کانی تورکیا ده‌رباره‌ی سووریاوه جێبه‌جێ بکات.
پیرسۆن له‌باره‌ی ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی 23ی جوونی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ که ئه‌نجامه‌که‌ی پێشوویان هه‌ڵوه‌شانده‌وه گوتیشی: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا کاندیده‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌ردۆغان سه‌ر بکه‌وێت پێگه‌ی گشتیی ئه‌و حیزبه زیاد ناکات به‌ڵکوو پێگه‌ی گشتیی حیزبه‌که لای ڕای گشتی داده‌به‌زێنێت و ئه‌گه‌ر کاندیده‌که‌ی ئاک‌پارتی نه‌توانێت ده‌نگی خه‌ڵک به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و سووکایه‌تییه بۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment