مێرکێل: یه‌کپارچه‌یی بۆ عێراق و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییی ته‌واو بۆ هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌یی بۆ عێراق و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ته‌واو بۆ هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێت هه‌لومه‌رجێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی ته‌واو بۆ کورد له‌ عێراقدا بڕه‌خسێت و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری خۆبه‌ڕێوه‌بردن بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یرانی 2019 ئانجێلا مێرکێڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا پاڵپشتی له‌ یه‌کپارچه‌ییی خاکی عێراق کرد به‌ڵام دژایه‌تیی خۆیشی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی ده‌ربڕی.

ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا له‌ شاری گوسلار له‌ هه‌رێمی نیده‌رساکن گوتی: پێموایه هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ناوچه‌که‌دا نابێت.

ئانجێلا مێرکێل زیادی کرد: ده‌بێت هه‌لومه‌رجێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی ته‌واو بۆ کورد له‌ عێراقدا بڕه‌خسێت و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری خۆبه‌ڕێوه‌بردن بێت.

شایانی باسه‌؛ پێشتر ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان -که‌ ڕۆژی 25 ئه‌یلوولی 2017ی زایینی به‌ڕێوه‌ چوو- بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌ربڕیبوو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌ڵمانیا (DPA)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64453

Your Comment

You are replying to: .
captcha