حوکمی ئه‌ستۆپاکیی له‌یلا گۆڤه‌ن ده‌رکرا

به‌شی تورکیا- پڕۆسه‌ی دادگه‌یی‌کردنی برا و خوشکێکی ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ و نوێنه‌ری جۆله‌مێرگ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی گه‌لان به‌ڕێوه‌ چوو و دادوه‌ر حوکمی ئه‌ستۆپاکیی هه‌ر سێ که‌سیانی ده‌رکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یرانی 2019 لقی 6ی سزای شانلی ئۆرفا پڕۆسه‌ی دادگه‌یی‌کردنی مێهمه‌ت و فاتیمه‌ ئۆجه‌لان برا و خوشکی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ و له‌یلا گۆڤه‌ن نوێنه‌ری جۆله‌مێرگ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP)ی به‌ تۆمه‌تی "بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" به‌ڕێوه‌ برد و دادستێنی دۆسیه‌که‌ حوکمی ئه‌ستۆپاکی بۆ هه‌ر سێ که‌س ده‌رکرد.

پڕۆسه‌ی دادگه‌یی‌کردنی ئه‌و سێ که‌سه‌ به‌ ئاماده‌بوونی پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان و گوڤه‌ن به‌ڕێوه‌ چوو و دادوه‌ری دۆسیه‌که‌ش تۆمه‌ته‌کانی سه‌ر هه‌ر سێ که‌سه‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و باسی له‌وه‌ کرد که‌ هۆکاره‌کانی دادستێنی بۆ تاوانبارکردنیان له‌ یاساکانی تورکیادا نییه‌ هه‌ر بۆیه‌ حوکمی ئه‌ستۆپاکیی هه‌ر سێ که‌سیانی ده‌رکرد و دۆسیه‌که‌ش داخرا.

شایانی باسه‌؛ ئه‌م دۆسیه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕۆژی له‌دایکبوونی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ ساڵی 2017ی زایینییه‌وه‌ هه‌یه‌‌ که‌ له‌ خانووی برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به‌ڕێوه‌ چوو و دوای ڕێوڕه‌سمه‌که دادستێنی شانلی ئۆرفا په‌ڕاوێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ 35 که‌س کرده‌وه‌ که‌ له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا به‌شدارییان کردبوو.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64452

Your Comment

You are replying to: .
captcha