بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەعبان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم" ڕایگەیاند کە پەیامی نوێژی هەینی لە بەغدا ئەوە بووە کە دۆخی ئێستای عێراق بەرگەی یاری سیاسی زیاتر ناگرێت، دەشڵێت ئاستی جەماوەریی سەدر لە بەشداری کردنی ملیۆنان کەس لە نوێژی هەینی یەکگرتووییدا دەرکەوت بۆیە نابێت ڕەوتی سەدر لە بڕیارە سیاسییەکانی عێراق دوور بخرێتەوە.
شەعبان دووپاتی كردەوە كە نوێژی هەینی سەلماندی كە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق بەبێ لەبەرچاوگرتنی بۆچوونەكانی سەدر ئەستەمە.
Your Comment