سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانیه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق جارێکی تر یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستانی به‌ ناده‌ستووری وه‌سف کردوه‌ و ڕایگەیاند سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانیه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی حکوومه‌تی عێراق له‌ لێدوانێکدا به‌ ئاژانسی"AP NEWS"ی راگه‌یاندووە: سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نایاسایین و پێشتریش دادگای فیدڕاڵی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستانی به‌ ناده‌ستوری وه‌سف کردوه‌، هه‌ربۆیه‌ فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی به‌قاچاخ بردنی نه‌وته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "له‌ئێستادا 17 کۆمپانیای بواری نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستان کار ده‌که‌ن، بۆیه‌ هه‌موو ڕێوشوێنێک دژی ئه‌و 17 کۆمپانیایه‌ ده‌گرینه‌به‌ر و ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌ سه‌ره‌تا به‌ نووسراو ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر پابه‌ندی بڕیاره‌که‌ نه‌بن دواتر ڕێوشوێنی توندیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".

عه‌بدولجه‌بار باسی له‌وه‌ش کرد، له ‌دادگای بازرگانی سکاڵا تۆمارده‌که‌ین و سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانیه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌.

News Code 6375

Your Comment

You are replying to: .
captcha