بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە: پڕۆژەیاسای بوودجەی 2021ی عێراق پاش تێپەڕاندن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕادەستی پەرلەمانی عێراق کراوە و بەگوێرەی بڕگەی یەکی مادەی 11 لە پڕۆژە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، پێویستە شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2004 تا 2020 یەکلایی بکرێتەوە.
لهو بارهیهوه ڤیان سهبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە وردی ئەو بڕگەیە روون دەکاتەوە، کە لە مادەی 11ـدا ھەیە و دەڵێت: ئەگەر پڕۆژە یاساکە بەو شێوەیە پەسەند کرا، لیژنەیێکی تەکنیکی پێکدەھێندرێت، بۆ ئەوەی ھەموو شایستە داراییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق بخەمڵێنێت.
ههورهها سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشکرای دەکات، ھیچ فراکسیۆنێک لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پشکی کورد دا نییە و مەترسیش لەسەر گۆڕانکاری لە یاساکەدا ھەیە.
لە ماددەی 10 و 11ی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا، سەرجەم شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان له بودجەی وەبەرھێنان و جووتیاران و پێشمەرگە جێگیرکراوه، ئێستا پەرلەمانتاران سەرقاڵی دۆزینەوەی دەرچەیێکی سیاسین، بۆ رێککەوتن لەسەر پڕۆژە یاساکە، بهر لهوهی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئهنجام بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment