لە عێراق پێنج چەکداری داعش دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستگیرکردنی 5 چەکدارى داعشى لە عێراق ڕاگەیێندرا کە لەنێویاندا سەرکردەى ڕێکخراوەکەش هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا رەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکدا لە بەغدا سەرکردەیەکى داعش بەناوى "ئەبو عەلی بەغدا" دەستگیركرا، كە بەشداری لە جێبەجێکردنی ژمارەیەک تاوانی دژی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان کردووە.

ناوبراو وتیشى: "هەروەها لە پارێزگاکانی ئەنبار، کەرکووک، سەڵاحەدین چوار تیرۆریست دەستگیرکران، هاوکات ئەندامێکى داعش لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکرا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشى پارێزگاکە".

News Code 6354

Your Comment

You are replying to: .
captcha