بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ئاماری پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەو وڵاتەی لەدژی دانیشتووانی کانتۆنی عەفرین لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە دوای کۆچبەرکردنی زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتی ڕەسەنی عەفرین، 400 هەزار کەسی خەڵکی ناوچهکانی دیکەی سووریا لە عەفرین نیشتەجێ کراون.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، 674 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون ، که زۆرینهیان له ئەنجامی تۆپبارانی سوپای تورکیا کوژراون و 82 کەسیش بە ئەشکەنجە گیانیان لەدەست داوە، هەروەها 70 ژنیش کوژراون و دەستدرێژی کراوهته سهر 68 ژنی دیکەش.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین تەئکیدی کردەوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، 7 هەزار 343 کەسی مەدەنی ڕفێنراوان و چارەنووسی زۆربەیان نادیارە، هەروەها هاوڵاتیە کوردەکان هەموو کاتێک ڕووبەڕووی ڕفاندن دەبنەوە و لەبەرانبەر ئازادکردنیان داوای پارە دەکرێت.
رێکخراوەکە پشتڕاستی کردەوە زیاتر لە 314 هەزار و 400 داری زەیتوون و داری جوری دیکە، بڕاون و فروشراون و زیاتر کە 11 هەزار داری زەیتوونی و دارەکانی دیکە و 11 هێکتار زەوی کشتوکاڵی سووتێنراون.
لەبارەی شوێنەوارە مێژووییەکاندا کە ئامارەکە لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری عەفرین وەرگیراوە هاتووه، زیاتر لە 75 گردی مێژوویی تێکدراون.
سەرچاوە: پەیاما کورد
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment