تورکیا پرسی کورد بۆ گوشار خستنەسەر وڵاتانی ڕۆژاوا دەقۆزێتەوە

بەشی جیهان- رەجەب تەیب ئەردۆغان، فیلاند و سوید تۆمەتبار دەکات بە پشتگیری کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە کوردستانی سووریا و ڕایدەگەیەنێت تاکوو ئەو پشتگیرییە کۆتایی پێنەهێندرێت ڕێگا بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ نادات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە سکرتێری گشتی ناتۆ لە لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی باکووری ئەتڵەسی رایگەیاند، لەسەر پرسى به‌ ئه‌ندامبوونى سوید و فینلاند لە ناتۆ له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، نیگه‌رانییه‌كانى توركیا ده‌ڕه‌وێنرێته‌وه‌.

یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ھەموو داواکانی تورکیا جێ بەجێ دەکرێت بۆ بەشداری سوید و فینلەند لە ناتۆ و پەیماننامەیان ئیمزا کرد.

سكرتێرى گشتى ناتۆ ئاماژەی بەوەش کرد، سبه‌ى سه‌ركرده‌ى وڵاتانى ناتۆ بڕیار له‌سه‌ر بانگهێشت کردنی سوید و فینلاند بۆ به‌شداریی له‌ ناتۆ ده‌رده‌كه‌ن.

سكرتێرى گشتى ناتۆ باسی لەوەش کرد، بانگهێشت کردنی هەردوو وڵاتەکە بۆ ناو هاوپەیمانیەتی ناتۆ دوای ئەوە دێت نیگەرانییەکانی تورکیا رەویونەتەوە و دەستی لە تانەکەی هەڵگرتووە.

ستولتنبێرگ وتیشی، "دڵخۆشە بەوەی رێککەوتنێک کراوە لەنێوان تورکیا و دوو وڵاتەکەدا و رێگاکە کورت بووەتەوە دوای ئەوەی تورکیا نیگەرانییەکانی رەویوەتەوە بەوەی پەیوەندیدارە بە ناردنی چەک بۆ "تیرۆرستان" وەک خۆی دەڵێت.

باسی لەوەش کردووە، دەستکەوتەکە لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لوتکەی مەدرید بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ١٨ی مانگی ئایار، دوای پێشکەشکردنی داواکاری بەئەندامبوون لە رێکخراوی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ، لەلایەن سوید و فینلاندەوە، لە هەمان رۆژدا تورکیا مافی ڤیتیۆی لە دەستپێکردنی رێکارەکانی بە ئەندامبوونی هەردوو وڵات لە رێکخراوەکە پێشکەش کرد و ئەوەش بووە هۆی دواخستنی دەستپێکی بەئەندامبوونی وڵاتەکان.

News Code 6296

Your Comment

You are replying to: .
captcha