بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، هەژدە برینداری کیمیایی هەڵەبجە بەرەو ئێران بەڕێکران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ قۆناغی سێهه‌می ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی 18 برینداری دیكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاویه‌وه‌ به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی 18 برینداری دیكه‌ی چه‌كی كیمیاوی له‌سه‌ر تێچوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌و نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرده‌وه‌، "له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا له‌هاتنی پزیشكانی پسپۆڕی ئێران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی دوای بینینی نه‌خۆشه‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌ پزیشكیه‌كانه‌وه‌ 61 برینداری دیكه‌ی چه‌كی كیمیاوی ده‌ستنیشان كراون بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌كانیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم كراوه‌".

ئه‌وه‌شی روون كردوه‌ته‌وه‌، له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا 18 بریندار نێراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ قۆناغی دوه‌مدا 6 بریندار و له‌ قۆناغی سێهه‌میشدا له‌كۆی 18 بریندار كه‌ ناویان ده‌رچوه‌ 16 برینداریان ئاماده‌بوون بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا 9 بریندار كه‌ ناویان هه‌بووه‌ نه‌چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ویستی خۆیان و 2 بریندار كۆتایی به‌ژیانیان هاتووه‌.

News Code 6294

Your Comment

You are replying to: .
captcha