بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی زەمەن بڵاوی کردەوە دووشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ده‌كات، به‌پێی هه‌مواره‌كه ئه‌ندامێكی دیكه بۆ ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گاز زیاد ده‌كرێت كه ئومێد سه‌باحه سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ئەنجومەنی نەوت و گاز پێش هەموارەکە پێکهاتووە لە:
- سەرۆکی حکوومەت
-وەزیری سامانە سروشتیەکان
- جێگرسەرۆکی حکوومەت
- وەزیری پلاندانان
- وەزیری دارایی
کە لە ئێستادا دوانیان لە پارتیە و سیانیشیان لەی ەکێتی و گۆڕان، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی زۆرینە نەبووە ماوەی سێ ساڵە ئەنجومەنەکە کۆ نەبۆتەوە و لە ئێستادا پارتی دەیەوێ بەزیادکردنی ئومێد سەباح ژمارەیان بکات بە شەش کەس و لە هەموارەکەشدا ئەوەشی تێدا جێگیر کراوە کە لەحاڵەتی بڕیارێک بە دابەشبوونی یەکسان بە سێ بەسێ، دەنگی سەرۆکی حکوومەت یەکلاکەرەوە دەبێت بەلای هەر لایەکیاندا. بەوپێیەش تیمی پارتی دەیانەوێت بەبێ کێشە بۆ هەموو بڕیارێک کە لە ئەنجومەنی نەوت و گاز بیانەوێت پەنجا زاید یەکیان هەبێت.
هەر بەگوێرە ڕاپۆرتەکە به‌لای فراكسیۆنه‌كانه‌وه، ئه‌م بابه‌ته جێگه‌ی مشتومڕه و تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌م گۆرانكارییه هه‌یه.بەڵام پارتی لە ئێستادا هەر پرۆژەیاسایەکی بوێت بە پشتیوانی ١١ کورسی کۆتان لە پەرلەمان تێیدەپەڕێنێت.
Your Comment