بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگهی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمشهو قوباد تاڵەبانی بە یاوەری وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و بەرپرسانی تری ئەمنی، سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانا غاز کۆبوەوە، لەکۆبوونەوەکەدا کە بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی بوو، باس لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر پڕۆژەی فراوان کردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.
قوباد تاڵەبانی له كۆبوونهوهكهدا دڵنیایی پێدان کە کار دەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە و ئەوان "وەکوو حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەک رێگرنین لەبەردەم هاتوچۆی کارمەندان" و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەرخەت دەبن بەمەبەستی بەرگرتن لەڕوونەدانی لەو جۆرە هێرشانە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، "لەکۆبوونەوەکە دڵنیایی درا بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە ھێرشەكان هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و غازی شل و پێداویستی هاوڵاتییان پارێزراو دەبێت".
ئەو سەردانەی قوباد تاڵهبانی بۆ كێڵگهی غازی كۆرمۆر لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردو، هێرشی موشەکی کرایە سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر، دوایین هێرش پاشنیوهڕۆی رۆژی شهممه بوو.
Your Comment