بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو، له درێژه‌ی سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌کانی بۆ ده‌ڤه‌ری بادینان سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌ھائه‌دین به یاوه‌ری شاندێکی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ کردن و سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو، سه‌ردانی شاری زاخۆی کرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 13ـی زاخۆ و ژماره‌یه‌ک له کارگێڕ و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازی کرا.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌ھائه‌دین له وته‌یه‌کی بۆ کابینه‌ی مه‌ڵبه‌ند له زاخۆ رایگه‌یاند، "یه‌کگرتوو ھێزێکی مه‌ده‌نی و جیاوازه و شوێنێک نیه له‌م کوردستانه ده‌ستی خێری یه‌کگرتووه‌کانی پێنه‌گه‌یشتبێت له په‌روه‌رده و خزمه‌ت کردن و به‌ده‌مه‌وه چوونی ھه‌ژاران و که‌مده‌رامه‌تان، کادیرانمان له‌م ده‌ڤه‌ره رۆڵی گرنگیان ھه‌یه و ده‌بێت به‌رده‌وامبن له خزمه‌تکردن".
له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو ئاماژه‌ی به بارودۆخی سیاسی ناوخۆ و عێراق و ناوچه‌که کرد و وتی: "باروگوزه‌رانی ھه‌وڵاتیان خراپه و بێ باکی ده‌سه‌ڵاتدارانیش ھێنده‌ی دیکه بارودۆخه‌که‌ی خراپ کردووه، له عێراقیش رێکنه‌که‌وتنی لایه‌نه‌کان و پێکنه‌ھێنانی حکوومه‌ت دۆخه‌که‌ی ئاڵۆز کردوه و له‌م بارودۆخه‌ش زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م ھاوڵاتیان و مووچه‌خۆرانن".
ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "له‌دواین سه‌ردانیان بۆ به‌غدا خه‌مخۆری و قسه‌ی خێریان بۆ ھه‌مولایه‌ک کردووه و ھه‌ڵوێستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانیان گه‌یاندوه و پێیان راگه‌یاندوون که سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌ت و پاراستنی ئه‌زمونه‌که گرنگه و ئه‌بێت به رێگای ده‌ستور چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ھه‌رێم و به‌غدا بکرێت".
Your Comment