کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەى کە لاهور شێخ جەنگی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە،رایگەیاندووە: لە دیدارێکدا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەروەها جەختیان کردوەتەوە لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و گەیشتن بە سازان و ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ ڕزگاربوون و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە لە پێناو پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز کە جێی متمانە و خواستی هاووڵاتییان بێت.
هەروەها ئاماژەى بەوەش کردوە، لەهەمانکاتدا پارلەمانیش بتوانێت ڕۆڵی کارا و ڕاستەقینەی خۆی ببینێت بۆ چاودێریکردن و بەردەوام بوونی حکوومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار.
Your Comment