بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژانی 18 و 19ی (حوزه‌یران/6)ی 2022، نۆیه‌مین کۆنگره‌ی پارتی یه‌کێتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) لە حەسەکە بە بەشداری 700 نوێنەر بەڕێوەچوو و تێیدا هه‌ریه‌که له ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم له شوێنی عایشه حه‌سۆ و ئه‌نوه‌ر موسلیم به هاوسەرۆکانی نوێ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی حزبەکە هەڵبژێردران.
کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی کە پێکدێت لە 145 ئەندام بەردەوامە و پاشان ئەندامانی لیژنەی دیسپلینی حزبەکە هەڵدەبژێردرێن و ڕاپۆرتی کۆتاییش بڵاوده‌کرێته‌وه.
ئاسیا عەبدوڵا کێیە؟
ئاسیا عەبدوڵا، لە ساڵی 1971 لە گوندی "طبکة"ی ناوچەی دێرک-ی سەر بە پارێزگای قامیشلۆ، لە خێزانێکی نەتەوەیی له‌دایک بووه، کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە خەریکی سیاسەت بوون.
لە پێنجەمین کۆنگرەی نائاساییدا، که لە ساڵی 2012دا به‌ڕێوه‌چوو، ئاسیا عەبدوڵا بە هاوسه‌رۆکی پەیەدە هەڵبژێردرا، لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی حزبەکەدا دووبارە به هاوسه‌رۆک هەڵبژێردرایەوە.
ئاسیا عەبدوڵا، یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ی کوردستانی سووریا که له ساڵی 2015دا سه‌ردانی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی فەڕه‌نسا (ئیلیزێ)ی کرد و له یه‌که‌مین سه‌ردانی فه‌رمی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆکی ئه‌وکاتی فەڕه‌نسا کۆبوه‌وه.
ئاسیا عەبدوڵا لە نیوەی کۆتایی ساڵی 2017دا، سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دیموکراتی ته‌ڤده‌می گرتەئەستۆ، وەک هاوسه‌رۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتی دیاری کرا.
هەروەها یەکێکە لەو شه‌ڕڤانانه‌ی کە لە بەرگری کۆبانێ‌دا به‌شداری کردووه، دوای ئه‌وه‌ی له 15ی (ئه‌یلول/9)ی 2014 چه‌کدارانی داعش هێرشی کرده سه‌ر شاره‌که.
ساڵح موسلیم کێیە؟
ساڵح موسلیم لەدایکبووی گوندی شێرانی کۆبانێیە و لە ساڵی 1951 لە خێزانێکی نەتەوەیی له دایکبووه، ئه‌و ئەندازیاری کیمیاییە و لە ساڵی 1977دا زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ-ی ته‌واوکردوه، لەوێوە بەرەو لەندەن بەڕێ دەکەوێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی، پاش گەڕانەوەی لە ماوەی ساڵانی 1980کاندا دەچێتە وڵاتی سعوودیە و دەبێتە کارمەند لە دەزگای پترۆمینی سەر بە وەزارەتی نەوتی سعوودیە.
ئەو لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستی بەکاری سیاسی کردووه، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەیەدە، کە لە ساڵی 2010 له کوردستانی سووریا ده‌رکه‌وت، لە ساڵی 2012دا بە هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده هەڵبژێردرا و لە ساڵی 2015دا جارێکی دیکه وەک هاوسه‌رۆک هەڵبژێردرایەوە.
لەسەر ئاستی کورد، ساڵح موسلیم وەک ئەندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (که‌نه‌که) هه‌ڵبژێردراوه و وه‌ک ئەندامی شاندی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی لە ڕێککەوتننامەی دهۆک لەگەڵ ئه‌نه‌که‌سه به‌شداربووه.
ساڵح موسلیم چەند جارێک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی دیمەشقەوە دەستگیرکراوه، کە یەکەمیان لەساڵی 2004 لەلایەن لقی ئاسایشەوە بۆ ماوەی چوار مانگ دەستگیرکراوە، جگە لەوەی لە ساڵی 2006دا لەلایەن هەمان هێزه‌وه لە شاری حەلەب ده‌ستگیرکرا و بۆ ماوەی 45 رۆژ له زیندان هێڵرایه‌وه.
ساڵح موسلیم لەلایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتی چیکەوە بە دەستگیرکردنی لە پراگ لە ساڵی 2018 خرایە بەر پیلانێک و هەوڵی ڕفاندنی درا، بەڵام شکستیانهێنا و دوای زیاتر لە هەفتەیەک دەستگیرکردن ئازاد کرا، کە هاوکات بو لەگەڵ هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین.
Your Comment