بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداریی دابە عێراق کە ئەو وڵاتە نەبێتە شوێنێک بۆ دەستدرێژی کردنە سەر ئێران.
خەتیب زادە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییە بۆسەر باکووری عێراق کە ڕاگەیێندرا ئەفسەرێکی موساد کوژراوە و هەورەها وتەکانی فواد حسێن کە وتبووی ئێران هیچ بەڵگەیەکی لەبارەی ئەو ئەو شوێنەی لە هەولێر کراوەتە ئامانج بەدەستەوە نییە؛ وتی: ئێمە بە دۆستانی خۆمان لە عێراق پێشنیار دەکەین کە سنوورەکان و وڵاتەکەیان لەلایەن کەسانی یاخیەوە لە دژی ئێران بەکار نەهێنرێت.
ناوبراو جەختی کردەوە: زیاتر لە پێویست زانیاریمان داوەتە عێراق لەبارەی ئەو شوێنانەی کە لە هەولێر کراونەتە ئامانج.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران درێژەی دا: ئۆپەراسیۆنی ئەمدواییەمان لە هەولێر نەشتەرگەریەکی ورد بوو کە بەشێوەیەکی دروست ورد ئامانجەکەی خۆی پێکا.
Your Comment