لەتیف شێخ: کارەساتێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیاسەتوانێکی سەربەخۆی کورد، دەڵێت: هەرێمی کوردستان بەهۆی گەندەڵی حزبەکانەوە لەسەروبەندی کارەساتێکی گەورەدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفزیۆنیی «التجاە»ی عێراق بڵاوی کردەوە لەتیف شێخ لە لێدوانێکی میدیاییدا ڕایگەیاندووە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حزبە گەندەڵەکان لە لێوارەی کارەساتێکی گەورەدان.

ناوبراو وتووشیەتی: هەولێر پشتوانەی دارایی بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی هەیە، چوونکە بەرز بوونەوەی نرخی سووتەمەنی کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە و لەسەر ژیانی هاووڵلاتییانی هەرێمیش کاریگەریی دەبێت.

News Code 6189

Your Comment

You are replying to: .
captcha