مەسروور بارزانی: هه‌موو توانایه‌کمان بۆ پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵ ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی سێ پڕۆژە لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی هەرسێ پڕۆژەی کارگەی ده‌ستاری ئارد، خانووی شووشەیی بۆ چاندنی میوە و سە وزە، بەخێوکردنی مانگا و پیشەسازی خۆراک لە شاری دهۆک بەڕێوە چوو.

له‌ڕێو ڕه‌سمه‌که‌دا مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتارێکی پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند: به‌رنامه‌ی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌ت ڕه‌خساندنی هه‌ڵی کاره‌ بۆ گه‌نجان، به‌رنامه‌ی کابینه‌ی نۆیه‌م هه‌مه‌ جۆرکردنی ئابووری کوردستانه‌، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان، کوردستان به‌سه‌رچاوه‌ی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌، هه‌موو توانایه‌کمان بۆ پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵ ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ، شه‌ڕ له‌ ئۆکراینا کاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆراک له‌جیهان هه‌بووه‌، ئاسایشی خۆراک له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌پارێزرێت.

مه‌سروور بارزانی راشیگه‌یاند: ده‌بێ زیاتر په‌ره‌ به‌ به‌رهه‌می ناوخۆ بده‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رهه‌می خۆماڵی کوردستان به‌ بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ئاشنا بکه‌ین ، کشتوکاڵ بناغه‌ی پێشخستنی هه‌ر وڵاتێکه‌ ، ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌کان خۆمان بگونجێنین بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بین ، هاوکاری کارگه‌ و نانه‌واخانه‌کانمان کردووه‌ بۆ زیاند نه‌بوونی نرخه‌کان له‌سه‌ر هاووڵاتییان.

هه‌روه‌ها گوتیشی، له‌گه‌ڵ پێشخستنی کشتووکاڵ پیشه‌سازیش پێشده‌که‌وێت.

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، داوا له‌ زانکۆکان و پسپۆڕه‌کان ده‌که‌م ڕێگه‌ی زانستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان نیشان بده‌ن.

News Code 6150

Your Comment

You are replying to: .
captcha